١٣ ئاب ٢٠٢٣ - ١٩:١٤
ئاگر کەوتنە لە چیای جوودی/ تورکیا هەوڵی کوژاندنەوەی نادات

ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەیەکی نوێ لە چیای جوودی روویدا و تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا هەوڵ نادات بۆ کوژاندنەوەی.

ئاگر کەوتنەوە لە ناوچەیەکی تازەی نزیک لە ناوچەی سیلۆپی و دوورگەی شڕناخ لە بەرزاییەکانی جوودی دەستیپێکرد.

هێشتا هۆکاری ئەم ئاگر کەوتنەوە دیار نییە، لە ناوەندی شاری شڕناخیشەوە ئاگرەکە دیارە. ئەم شوێنە کە ئاگرەکە تێدا روویداوە لە نزیکی بنکەی سەربازی جەندەرمە و بازگەیەکی سەربازی دەوڵەتی تورکیایە.

بە وتەی سەرچاوە ناوچەییەکان، ئاگرەکە هێشتا درێژەی هەیە و هیچ‌هەوڵێک نادرێت بۆ کوژاندنەوەی.

342/